Kurdistan Press - فەرمانێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە فەرمانێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە

سەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی قەزای خەبات، لە سنووری پارێزگای هەولێر، جێبەجێ دەكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا پارێزگای هەولێر، بڵاوی كردەوە: " بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی تری گەورە و گرنگ و ستراتیژیی بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی دەڤەرەكە، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا بە دابینكردنی گوژمەی 195 ملیار و 145 ملیۆن دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی قەزای خەبات، لە سنووری پارێزگای هەولێر، كە بڕیارە بەم نزیكانە دەست بكرێت بەگرتنبەری ڕێکارەكان و تەواوکردنی کاروبارەکان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە".

ئاماژەی بەوەش داوە: " کار و پلان و بەرنامەڕێژی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، كە بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغی زۆرباش ببڕن و گرفت و كێشەكان چارەسەربكرێت، لەوانەش ئەنجامدانی گەورەپڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی ئاوی قوشتەپە، كە لە ئێستا قۆناغی زۆر باشیان لە جێبەجدێكردنیاندا بڕیوە و بە تەواوبوونی هەردوو پڕۆژەش لە كۆتایی ئەمساڵدا گرفتی لەمێژینەی دەیانساڵەی کەمئاوی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ دەیان ساڵی دیکە چارەسەر دەکات".

پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "دیدگای ستراتیژیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی پرسی ژێرخانی ئاو، تەنیا لەئەنجامدانی ئەو پڕۆژ انە ڕەنگی نەداوەتەوە، بەڵکوو لە خەمخۆری بەڕێزیان بۆ پرسی ئاو ، جگە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە چەندین بەنداو و پۆندی گەورە و بچووكی دیكە لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ گلدانەوەی ئاوی سەرزەوی و بەفیڕۆ نەچوونی ئەو سامانە گرنگە نیشتیمانیە و بەرگرتن لە وشکەساڵی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و گرنگیدان بە کەرتەكانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئەنجامدراون، هەموو ئەوانەش بەیەكەوە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە بە پڕۆژەی مەزنی ستراتیژی و گرنگی ژێرخانی سێکتەری دابینکردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان دادەنرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه