سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و تاوتوێی رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان دەکات و بەوەش چارەنووسی دابەشكردنی مووچە و ناردنی پارە لەلایەن عێراقەوە یەكلایی دەكاتەوە.
سبەینێ چوار شەممە 24ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و ڕێككەوتنی هەناردنەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەكات.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەكە تاوتوێ دەكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ حكومەتی فیدراڵ دەدرێت، بەوەش لە حاڵەتی ڕەوانەكردنی چارەنووسی مووچە یەكلایی دەبێتەوە و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرج دەكرێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم بە مەرجی ڕادەستكردنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ تاكو ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر داهاتی ناوخۆ پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت.
وەڵام بدەوه