Kurdistan Press - جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە

ەمڕۆ چوارشەممە 9/24، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە.
لە دیدارەکەدا ،گفتوگۆ لەبارەی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە و کار و پڕۆژەکان لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری  تواناکانی ئافرەتان لە ناوی پارتی کرا.
جێگری سەرۆکی پارتی پارتی گوتی مایەی خۆشحاڵییە ، ئەمڕۆ ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و هەرێمی کوردستان هەیە و  هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بەهيزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان و پێشخستن و بەگەڕخستنی زیاتری تواناکانیان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان  و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشداریان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن و ڕووبەڕووبوونەوە هەموو جۆرە جیاکارییەک دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه