Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە هات هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە هات

كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان بە چڕی بەردەوامە، بەشێكی زۆری بەرەو تەواوبوون دەچێت، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەش رای دەگەیەنێت، تەنیا چەند وردەكاریی ماوە و بەمنزیكانە دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی ئەیلوول، ئەمیر ئەحمەد بەڕێوەبەری رێگەوبان لە هێمن گرووپ كە كۆمپانیای جێبەجێكارە، رایگەیاند، كاركردن لە جووتسایدی گۆمەسپان- سماقوڵی دوای دەستپێكردنی، تا ئێستە كارێكی یەكجار زۆری تێدا كراوە.

زیاتر گوتی، پڕۆژەكە وردەكاریی زۆری تێدابوو، بەڵام خۆشبەختانە تەواو بوون و تەنیا چەند هێڵكاری و وردەكاریی تێدا ماوە.

باسی لەوەش كرد، ئەو بەشەی تەواوە بووە درێژییەكەی 22 كیلۆمەترە، لە مەفرەقی گۆمەسپانی دەست پێ‌ دەكات، بەمنزیكانە بە رێوڕەسمێك دەكرێتەوە.

پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان كە لەلایەن كۆمپانیایی هێمن گرووپ جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە لە كۆتایی ساڵی 2026 تەواو بكرێت.

لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەو بەشە دەكرێتەوە، دیمەنێكی جوانی هەیە و بەسەر بەنداوی گۆمەسپان دەڕوانێت.

ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك ساید بووە و ڕووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە.

پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقوڵی كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگەی هەولێر تا سماقوڵی بە درێژیی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید.

لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیەی دانا، لەوكاتیش رای گەیاند كە جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان دروست دەكرێت.

پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی سنوورەكە، (دووسایدی گۆمەسپان- سماقوڵی) و دووسایدی ڕێگەی سەرەكیی (هەولێر- كۆیە) كاری تێدا دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا