Kurdistan Press - پێکهێنانی حکومەت دەرچەیەک لە ئێستاوە بۆ داهاتوو پێکهێنانی حکومەت دەرچەیەک لە ئێستاوە بۆ داهاتوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێکهێنانی حکومەت دەرچەیەک لە ئێستاوە بۆ داهاتوو

پێکهێنانی حکومەت دەرچەیەک لە ئێستاوە بۆ داهاتوو

دەنگۆی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە پاڵ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو ناردنی موچە، کرانەوەیەکی زۆر ئیجابیە بەرەو هەڵهاتنی ئاسۆیەکی روناک لەبەردەم کوردستانیاندا. 

دوای چەندین ساڵ لە دەستی دەستی پێکردنی بەغدا بە هەرێم و گڵدانەوەو نەناردنی شایستەدارایی و بودجەو موچەی هەرێم، سەرەنجام هەردوو لا گەیشتنە رێککەوتنێکی سەرەتایی و دەست پێ کردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕە جیهانیەکان. 

گومانی تێدانیە لە ساڵانی رابردوو خەرج نەکردن و نەناردنی بودجەو موچەی هەرێم کاریگەریەکی زۆر خراپی کردە سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و رەوتی گەشەسەندووی هەرێم لە رووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیەوە. 

لێکەوتەکانی ئەم سیاسەتەی بەغدا، دۆخێکی یەجگار سەخت و ناهەموارو هەلومەرجێکی زۆر نەگونجاوو کۆمەڵێک ئاڵنگاری روبەرووی هەرێم کردەوە. 

ئەشێ ئەم رێککەوتنە وەک کرانەوەیەکی ئیجابی بە ئاڕاستەی چارەسەر کردنی دەیان کێشەی ئابوری بۆ هاونیشتیمانیان وێنا بکرێ. بەڵام ئەوەی زیاتر گرینگی بەم رێککەوتنە دەبەخشێ، جێ بە جێ کردنیەتی لە لایەن حکومەتی ئیتیحادیەوە، نەک بانگەشەیەکی رووتی سودانی بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه