سیروان ساڵح، شارەزایی کەشناسی كه زۆرجار پێشبینییهكانى بۆ كهشوههوا بهدیهاتوون، پێشبینی هاتنی شەپۆلی بارانبارین دەکات لە مانگی 11 و دەڵێت: “پێشبینیمان بۆ دابارینی ئەمساڵی مانگەکانی 12,11,10 کردووە.”
ئهو كهشناسه دهشڵێت: ”لە مانگی داهاتوودا بارانبارین خوار ئاستی ئاسایی دەبێت، چەند شەپۆلێکی لاواز درووست دەبێت، بهڵام لە نیوەی دووەمی مانگی 10 لە ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت".
سیروان ساڵح ههروهها پێشبینی كردووه:” لە مانگی 11 دۆخی بارانبارین ئاسایی دەبێت".
بهڵام پێشبینی دهكات كه لەم مانگەدا (واتە مانگی 10) سێ شەپۆلی بارانبارین درووست دەبن، شەپۆلێکیان بەهێزە و لە سەرەتادا لە هەولێر و دهۆکەوە دەبێت، هەتاوەکو 25 ی مانگی داهاتوو ئەگەری بارانی سەرتاسەری هەیە، ئەگەر هەیە لە هەفتەی کۆتایی مانگەکە ئاستی بەفربارین تا بەرزی 1800 مەتر لە سەرو ئاستی دەریا بەرزبێت.”
وەڵام بدەوه