هاتوچۆی هەولێر: دەخوازین وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن و دوور لە سەرپێچی یاسا و ڕێنوێنییەکانی هاتوچۆ بەڕێوە بچێت
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: "دەخوازین وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوە بچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتوچۆ."
هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "بەهۆی دەست پێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ، داوا لەسەرجەم لیست و ڕەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرە بەڕێزەکانی بەژادار لەهەڵبژاردن دەکەین کەلەو ماوەیەی ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەشەکردن. وێنە و پۆستەری بەربژێرە کان و بڵاو کراوەکانیان بەستونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران، پۆستەرە گەورەکان بەباشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی ڕەشە با وە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەێنن وە هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان."
ئاماژە بەوەش دراوە: "داوا لە بانگەشە کاران دەکەین لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر سەرنەکەون و جەستەیان لەجام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە، ڕێگا و شەقامەگشتیەکان نەگرن لەپێناو و دروست نەبونی جەنجاڵی هاتووچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و ڕونەدانی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو . دەخوازین وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوە بچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و رێنوێنییەکانی هاتوچۆ."


وەڵام بدەوه