پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی هونەرمەندی شێوەكاری ناوداری كوردستان سلێمان شاكر دەکەم و هاوبەشی خەمیانیم.
مامۆستا سلێمان شاکر، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری هونەری شێوەکاری کردووە و ڕۆڵێکی دیاری لەم بوارەدا هەبوو.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هاوڕێکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەڵام بدەوه