Kurdistan Press - ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە بریاری دا ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە بریاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە بریاری دا

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکات، بڕیارەکە پەیوەستە بە بەغداوە و دەیەوێت تاکلایەن کێشەکە چارەسەر بکات بۆ ئەوەی بەغدا بیانوو نەگرێت و کێشە بۆ مووچە دروست نەکات. 

هەولێر و بەغدا دوو خاڵی ناکۆک هەبوو لە نێوانیاندا ئەوانیش ناردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بوو، ئێستا ئەم دوو بەربەرستە لێکتێگەیشتنی لەسەر کراوە و هەوڵدەدرێت بە تەواوی کێشەی مووچە فەرمانبەران چارەسەر بکرێت و نەبێتەوە پرسی ڕۆژ.  دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی کوردستان ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرپشک کرا مانگانە لە داهاتی ناوخۆ 120 ملیار دینار کۆبکاتەوە و بۆ بەغدای بنێرێت، بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچە دروست نەکرێت. ناردنی بەشێکی داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ بەغدا یەکێک لە مەرجەکانی حکومەتی عێراقە لە بەرامبەر دابینکردنی مووچە، تاوەکو ئێستاش رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە مانگانە چەند بۆ بەغدا بنێردرێت، بەڵام پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەر 120ملیار دینار ڕێککەوتبوون تاوەکو پرسەکە یەکلا دەکرێتەوە. ئێستا دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتی بۆچوونی قانوونی خۆی لەبارەوە دەربڕی، دۆسیەکە لە بەغدا بە لیژنە وزارییە شەش کەسییەکە سپێردراوە، لە کوردستانیش شاندی دانوستانکار ڕاسپێردراوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە. لەبارەی مووچەی مانگی هەشت، وەزارەتی دارایی کوردستان چەند ڕۆژێکە دەستی بە کۆکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ کردووە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان راگەیاند، لە هەوڵدان لە دوو هەفتەی داهاتوودا تەواوی پارەکە ئامادە بکەن، بەو ئامانجەی مووچەی مانگی هەشت زوو بنێردرێت، ئەمە وەک ئەوەی حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغدا داوایان کردووە دوو مووچە لەدوای یەک بنێردرێن، ناوەڕاستی ئەم مانگە مووچەی مانگی هەشت، کۆتایی مانگیش یان سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت. ئەمەش هەوڵێکە بۆ ئەوەی تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوو مووچە دابەش بکرێت. میزان مراجەعە - تەراوزووی پێداچوونەوەش کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت و داواکارییەکی دیکەی بەغدایە بۆ ناردنی مووچە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو 5ی مانگ بۆ بەغدا بنێردرێت.

لەبارەی مووچەی مانگی نۆش لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نۆ دەستی پێکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه