ئەمڕۆ هەینی، سێی تشرینی یەكەمی 2025، نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووری، چەند سوودێكی سەرەكیی لە پشتگیریی واشنتن بۆ ڕێككەوتنی نەوتیی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری كرد.
مەرسوومی لەسەر هەژماری خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی، دەست پێ كردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی هەر كەمبوونەوەیەكی ئەگەری لە هەناردەی نەوتی ئێران، كە واشنتن ڕای گەیاندووە وەك بەشێك لە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشاری" سەرۆك ترەمپ دژی ئێران، هەناردەكەی بۆ سفر كەم دەكاتەوە.
مەرسوومی ئەوەشی نووسیوە، سوودێكی تری بریتییە لە مسۆگەركردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی كۆمپانیا نەوتییە ئەمەریكییەكان كە لە كوردستان وەبەرهێنان دەكەن." هەروەها دووپاتی كردەوە كە "ڕێككەوتنەكە بەشدار دەبێت لە دروستكردنی ژینگەیەكی وەبەرهێنانی سەقامگیرتر لە سەرتاسەری عێراقدا لە بەرژەوەندیی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان."
شارەزا ئابوورییەكە ئاشكرای كرد كە سوودێكی تری هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان پشتگیرییەكە، پارێزگاریكردنە لە نرخە نزمەكانی نەوت كە یارمەتیدەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی هەڵاوسان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.


وەڵام بدەوه