Kurdistan Press - قوباد تاڵەبانی لەسەر کابینەی دەیەم هاتە دەنگ قوباد تاڵەبانی لەسەر کابینەی دەیەم هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قوباد تاڵەبانی لەسەر کابینەی دەیەم هاتە دەنگ

سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی ڕای گەیاند، گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێم بەردەوامە و هەنگاوی باشی بڕیوە.

قوباد تاڵەبانی بۆ میدیای حزبەكەی باسی لەوە كرد، ڕێككەوتن لەبارەی دیدگەیەكی هاوبەش بۆ حوكمڕانیی داهاتوو كراوە و گوتی: ڕێككەوتن لەسەر دیدگەی هاوبەش كارێكی كەم نییە، چونكە بەشێك لە كێشەكانی ڕابردوو بەهۆی دیدگەی جیاوازی حوكمڕانی بوو".

سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی ئەوەشی گوتووە: ئەوەی ئێستە ماوەتەوە، گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهاتەی كابینەی نوێی حكوومەت.

لەبارەی بوونی هێڵی سوور لەسەر وەرگرتنی پۆستەكان، قوباد تاڵەبانی گوتی: ئێمە باوەڕمان بە هێڵی سوور نییە و باوەڕمان بە گفتوگۆ و دانوستانە، پێویستە بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە درێژە بە دانوستانەكان بدرێت.

لەبارەی دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی ڕای گەیاند كە گفتوگۆی رژد لەسەر ڕێكخستنەوەی خەرجییەكان كراوە، حكوومەت دەیەوێت پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام بن.

قوباد تاڵەبانی رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بە باشترین رێگە ناو بردووە و دەڵێت: ئەم ڕێككەوتنە بەربەستە گەورەكەی بەردەم ڕێككەوتنی ریشەیی لە نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه