ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: سبەی یەکشەمە 5/10/2025 لەئەنجامی کاریگەری بەردەوامی ئەو بەرزە پاڵەپەستۆی لەسەر بەرگەهەوای ناوچەکە جێگیربووە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە و کەشەکە بەراورد بە ئەمڕۆ گەرمتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی کەشوهەوای سارد و باراناوی لەناوچەکانی سنوری دەریای ناوەراست و باشwوری ئەورووپا.
ئەوەشی خستووەتە روو: لە دوو سبەی دووشەمەوە 6/10/2025 بۆ رۆژانی دواتر کاریگەری ئەو بەرزەپالەپەستۆیە هێدی هێدی لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە، دوابەدوای ئەوە پێشبینی ئەکرێت لە رۆژی پێنجشەممە بەدواوە 9/10/2025 کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەکاتی ئێستا لەوڵاتانی ئەوروپا کەشێکی سارد و باراناوی دروستکردوە بەرەو ناوچەکانی سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان جوڵە بکات و بارستە هەوایەکی فێنک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە ناوچەکەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر نزمدەبنەوە، بەڵام ئەگەری بارانبارینی لێ ناکرێت بارستە هەواکە بەگەیشتنی بەناوچەکە وشک ئەبێت.


وەڵام بدەوه