سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هەموو لایەك دەكات، بە شێوەیەكی شارستانییانە بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی بەشداریكردنی لە ئیڤێنتی تیدێكس نیشتمان، راگەیاند:
هیوادارم هەموو لایەك بە شێوەیەكی زۆر شارستانییانە بانگەشەی هەڵبژاردن بكات، دەنگ بدەن بەو كەسانەی كە زیاتر دەتوانن خزمەتی ئەم وڵاتە بكەن، خەمخۆری ئەم خەڵكەن، خەمخۆری ئاییندەیەكی گەشی ئەم وڵاتەن، خەڵكی ئێمەش وابزانم باش تێگەیشتووە كە كێ دەتوانێت زیاتر خزمەتیان بكات، هیوادارم هەموو لایەك بەشدارییەكی كارا بكەن بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن


وەڵام بدەوه