نوێنەری ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند؛ ئێمە وەکو هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین. لە هەموو دەرگایەکمان دا هەر کەسێک دەستی هاوکاری بۆ ئێمە ڕاکێشابێت دەستخۆشی لێ دەکەین. کۆتا جار سەردانی ماڵی بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانیمان کرد چوار داواکاری گرنگمان پێشکەش کرد، کە داواکاری هەنوکەیین بۆ هەڵەبجە. ئێمە لێرەوە وەکو هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان زۆر سوپاسی دەکەین. بەڕاستی سەرۆک بارزانی گرنگی زۆر زۆری دا بە هەڵەبجە، بە فعلی ئەو ستافەی دایمەزراند بۆ بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو پرسانەی کە ئێمە داوامان کردبوو بۆ هەڵەبجە زۆر بە کاتێکی کەم هاتن بەدەمیەوە و ئیشەکانیان کرد. سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ دەرئەنجامی ئەو سەردان و دڵسۆزیانەی بۆ هەڵەبجە کراوە دەبینین. زۆر سوپاسی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وزیران و جێگرەکەی و ئومێد سەباح و پارێزگاری هەڵەبجە دەکەین.
ئومێد دەکەین هەڵەبجە ببێتە 19هەمین پارێزگای جوانی عێراق و 5 هەمین پارێزگای کوردستان دڵگیر. هەمیشە کوردستان ئاوەدان بێت.
                            
                                
                                
                                
وەڵام بدەوه