ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، كۆمەڵێك بڕیاری باش لە بەرژەوەندی خەڵكی هەڵەبجە دراوە، كە وەك دیارییەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ خەڵكی شارەكە.
وتیشی، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی (250) كەسی تر بۆ پارێزگای هەڵەبجە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەهێزكردنی ژێرخانی كارگێڕی پارێزگاكە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆكی حكومەتی رەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی دەروازەی سازان وەكو دەروازیەكی ناوخۆیی بكرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، وەكو حكومەتی هەرێمی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئامادەین داهاتی نانەوتی بۆ مانگەكانی (8و9) دەستەبەجێ بدەین.
بە وتەی ئومێد سەباح، تائێستا لەلایەن بەغدادوە رەزامەندی نەدراوە موچەكانی مانگی (8 و 9) بدرێت.
وتیشی، لەبارەی داهاتە نانەوتیەكان تائێستا لەسەر ژمارەیەك بۆ سێ مانگ رێككەوتوین، بەڵام ئەنجومەنی دەوڵەت كە راوێژەكانی پابەندكەرنین، شرۆڤەیەكیان بۆ ئەم پرسە كردووە كە پێچەوانەی دەستورە.
باسی لەوەشکرد، لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا نامەیەك بە واژوی مەسرور بارزانی نێردراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و داواكراوە بۆچونی ئەنجومەنی دەوڵەت پشتی پێنەبەسترێت.
جەختیشیکردەوە، بژاردەی ئێمە ئەوەیە لەڕێگای رێككەوتنێكی حكومی چۆن لەسەر نەوت رێككەوتنمان كرد رێككەوتنێكی هاوشێوە لەبارەی داهاتە نانەوتیەكان بكەین.
وەڵام بدەوه