Kurdistan Press - مەزڵووم کۆبانێ دێتە هەولێر مەزڵووم کۆبانێ دێتە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵووم کۆبانێ دێتە هەولێر

رۆژانی حەوت و هەشتی ئەم مانگە دیداری میری لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، یەكێك لەو كەسانەی تێیدا قسە دەكات مەزڵووم عەبدییە، تەوەرەكانی دیدارەكەش باسكردنە لە ئایندەی سووریا.

بەگوێرەی ئەو پلانەی دیداری میری بڵاوی كردۆتەوە، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەركردە سیاسییە كوردەكان، لەبارەی نوێترین پێشهاتە تەناهییەكانی سووریا و ناوچەكە، دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا كۆ دەبێتەوە.

لە دیداری میریدا چەندان كەسایەتیی بەناوبانگ و سیاسی قسە دەكەن، بە ئەگەری زۆرەوە عەبدی  ژمارەیەك چاوپێكەوتن و  كۆبوونەوە ئەنجام دەدات

عەبدی پێشتر لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو سەردانی هەولێری كردبوو، لەوێ لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی فڕەنسا كۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ هاوئاهەنگی لەسەر ئایندەی كوردانی سووریا و پێوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق.

بەشداریكردنی عەبدی لە دیدارەكەدا، دەبێتە سێیەم سەردانی فەرماندەكەی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان، دیداری مێری چالاكیی ساڵانەی سەرەكی پەیمانگەكەیە، كە داڕێژەرانی سیاسەتی ناوخۆیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی، ئەكادیمیستەكان، سەركردەكانی بۆچوون، چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و دیپلۆماتكاران كۆ دەكاتەوە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه