میدیاكانی توركیا، دەسەڵاتدارانی ئەنكەرە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان لە رۆژی (8)ی ئەم مانگە.
پارێزەرانی دەمیرتاش داواكارییەكیان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی پێش (8) ئەم مانگە ئازادبكرێت، کە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی دەمیرتاش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
مەحسونی کرامان، پارێزەری دەمیرتاش، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی: ئەگەر حکومەت تانە لە بڕیارەکە نەدات، ئەوا بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا بەركار دەبێت و دەبێتە پابەندکەر بۆ ئازادکردنی، وتوشەیەتی: دەبێت فەرمانگەی تێهەڵچوونەوە دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکات و دەمیرتاش و هاوکارەکانی بەپێی یاسا ئازاد بکات.
هاوكات كەناڵی (OdaTv) بڵاویكردووەتەوە، حکومەت تانە لەو بڕیارە نادات و لە رۆژی (8) ئۆكتۆبەر بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش دەردەچێت.


وەڵام بدەوه