Kurdistan Press - لەبارەی نرخی مریشکی زیندوو داوایەک دەکرێت لەبارەی نرخی مریشکی زیندوو داوایەک دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی نرخی مریشکی زیندوو داوایەک دەکرێت

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی داوادەکەن بۆرسەیەکی تایبەت بە دیاریکردنی نرخ بۆ مریشک بکرێتەوە و دەڵێن”داوادەکەین میکانزمی دیاریکردنی نرخ بەپێی ڕۆژ دیاریبکرێت نەک لەناوو کێڵگەکان”.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی،  ڕایگەیاند، وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە هەستن بە دانانی میکامزمێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنی بۆرسەیەک تایبەت بە دیاریکردنی نرخ بۆ مریشک کە لە ڕێگەی کۆمەڵەکەمانەوە بێت

ئاماژەی بەوەشداوە، دروستکردنی ئەم بۆرسەیە بۆ ئەوەیە نرخی مریشک لە ڕۆژدا دیاریبکرێت، نەک کاتێک مریشک لە ناو کێڵگەکان باردەکرێت و دەفرۆشرێت پاشان نرخ دیاری دەکرێت، ئەمش زیانی زۆرە بۆ خاوەن کێڵگەکان”.

نازم جاف راشیگەیاند، زۆر دەمێکە داوامان لە حکومەت کردووە نرخ بۆ مریشک دابنێت، حکومەت دەتوانێت ئەم کارە ڕێکبخات و لەڕێگەی کۆمەڵەکەمانەوە دەتوانێت نرخ دیاری بکرێت و پاشان بخرێتە بازارەو بە ڵام تا ئێسات نەکراوە.

بەپێی وتەی نازم جاف هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستمان بە ١٤٧ هەزار تۆن مریشکە، لە ئێستاشدا بە نزیکەیی بەرهەمی مریشک دەگاتە ٤٠٠ هەزار تۆن.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوا دەکات حکومەتی هەرێم وەک حکومەتی عێراق بڕیار دەربکات چیتر مریشکی بەستو نەیەتە ناو خاکی هەرێمی کورسستان، کەئەوەش پشتیوانیەکی گەورەیە بۆ خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی مریشک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه