Kurdistan Press - دیارییەک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ هەڵەبجە دیارییەک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ هەڵەبجە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیارییەک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ هەڵەبجە

وەك دیارییەك سەرۆك بارزانی لەسەر ئەركی خۆی، پاركێكی شایستە بۆ هاووڵاتییانی هەڵەبجەی شەهید دروست دەكات.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە لە ڕێكەوتی شەشـی تشرینی یەكەم دەرچووە و واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەسەرەوەیە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆك بارزانی وەك دیارییەك بۆ هاووڵاتییانی ئەم پارێزگایە، پاركێك دروست دەكرێت.

لە نووسراوەكەدا داوا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، بۆ دروستكردنی پاركێكی شایستە لەسەر ئەركی سەرۆك بارزانی لە سنووری هەڵەبجە، ڕێكاری پێویست بگیرێتەبەر و بۆ ئەم مەبەستە كاری پێویست ئەنجام بدرێت، بە دەستنیشانكردنی شوێنێكی گونجاو و ئامادەكردنی دیزاین و دەرخستەی پێویستی پڕۆژەكە.

سەرۆك بارزانی پێشتریش لە دیداری نوێنەرانی شارەكە بڕیاری دا، پڕۆژەی رووناكی وەك یەكەم پارێزگا لە هەڵەبجە جێبەجێ بكرێت، هاوكات دەوری گرنگیشی لە بەپارێزگابوونی شارەكە بینی، ئێستەش دوای ئەوەی بووەتە پارێزگا، بەردەوام لە خەمی ئەوەدایە ئەو شارە شەهیدە ئاوەدان بكرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه