سەرۆک بارزانی لە بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی، زۆر بەختەوەرم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەم لێرەم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەر هەڵبژاردنێک گرنگی خۆی هەیە و لە هەلومەرجێکی تایبەت دەکرێت.
٠ لەدوای 2003 ـەوە حکومەتەکانی عێراق بەردەوام زوڵمیان لە خەڵکی کوردستان کردووە، بەڵام خەڵکی کوردستان هەردەم خۆڕاگر بوون و خۆیان نەچەماند.
٠ دەبێت دیموکراتییەتێکی ڕاستەقینە هەبێت، بۆ ئەوەی هەمووان بە ئازادانە بژین.
٠ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003، دەرفەتێکی زێڕین هاتە پێشەوە، ئێمەش چووین بۆ بەغدا بۆ ئەوەی بەشداربین لە بونیادنانەوەی عێراق لەسەر بنەمای (هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان).
٠ ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرابا، عێراق تووشی ئەو کێشانە نەدەبووەوە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەدەگەیشتە ئەو ڕۆژە.
٠ داواکارین لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.
ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، با بچن دەستوور بخوێننەوە بزانن هەرێمی کوردستان زوڵمی کردووە یان زوڵمی لێ کراوە.
٠ لە دیباجەی دەستوور هاتووە، عێراق فیدراڵییە نەک مەرکەزی.
٠ لەساڵی 2007 لە پیرمام، چەند کۆبوونەوەیەک کران لەنێوان ئێمە و حکومەتی عێراق و چەندین پسپۆڕی بواری نەوت و غاز، گەیشتینە ڕێککەوتنێکی باش، بەڵام کە چووە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جێبەجێیان نەکرد.
٠ نابێت وەزیرەکانی عێراق بە دڵی خۆیان هەڵسوکەت بکەن.
٠ ئومێدەوارم ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت بەردەوام بێت.
٠ دەسەڵاتدارانی عێراق خۆیان لە ماددەی 140 لاداوە، بەڵام ئێمە لە بیرمان نەکردووە.
٠ گلەیی لە نوێنەرانی کورد دەکەم لە بەغدا.
٠ ئەو دادگایەی ئێستا هەیە، ئەو دادگایە نییە کە لە دەستوور هاتووە.
وەڵام بدەوه