گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و پرسی مووچه ده‌كات و زانیاری له‌و باره‌وه ده‌خاته‌روو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وان هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه موچه بێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌ت راگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریار درا كه ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی بێت هه‌موو مانگێك 120 ملیار دینار ئاماده بكرێت له داهاتی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دروست نه‌بێت، بابه‌تی 120 ملیار دینار پرسێك نییه كه بابه‌تی موچه‌ی له‌به‌غداوه دواخستبێت كه بریاربوو دوێنێ بوو به‌ڵام دواین قسه‌یان له‌گه‌ل كراوه باسیان له‌وه كردووه كه گرفتی سیوهلهیان هه‌یه واخه‌ریكن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، گوتویانه له‌كاتێكی كه‌مدا ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه له‌ناردنی ئه‌و 120 ملیاره گرفتمان نییه و پاره‌كه‌ش ئاماده‌یه، ره‌نگه سبه‌ی یان هه‌ركاتێك فه‌رمانی ناردنی مووچه بدرێت به‌فه‌رمی و به‌نووسراو ئه‌و پاره بنێردرێت.
راشی گه‌یاند: ئێمه چوینه‌ته گفتووگۆ بودجه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق به‌حكومه‌تی فیدرال گوتوراوه له‌سه‌رتای ساڵی تازه داوای بودجه ده‌كه‌ین و له‌و باره‌شه‌وه شاندێك له كوردستانه‌وه ده‌ست به‌و گفتووگۆیانه ده‌كات كه به‌پێی رێژه‌ی دانیشتیوانی كوردستان زیاتر له %14ی داوای بودجه ده‌كه‌ین.
روونشیكرده‌وه: به‌نسبه‌ت موچه‌ی مانگی 8 ئه‌وه گرفتێكی وانییه، ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت ناهیڵین كهمو كورتی و دواخستن رووبدات هه‌موو ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه سود له‌كات وه‌ربگرن هیچ موچه‌یه‌ك ئه‌مساڵ نهفهوتیتت و دوای هاتنی مووچه مانگی 8 مناقه‌شه ده‌كه‌ین و خۆمان ئاماهدهكهین بۆ موچه‌ی مانگی 9 و مادام ئێمه ئاماده‌ین و داهاتی ناوخۆ ئاماده‌یه و نه‌وت رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ئیتر هیچ بیانو نه‌ماوه و كاتیش زۆر دره‌نگ نه‌بووه كه هیچ موچه‌یه‌ك نه‌فه‌وتێت بۆ ئه‌مساڵ.
وەڵام بدەوه