ئامادەكاری كراوە بۆ دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراك و بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك دەڵێت، ئەم مانگە پسوولە چاپ ناكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تشرینی یەكەم، دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، راگەیاند، بریكارەكانــی خـــۆراكی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا، دەست دەكرێت بـە وەرگرتنی پارەی لیستی بریكاری خـۆراكی سەبەتەی حەوتەمی ساڵی 2025، لەسەر لیستی بریكاری مانگی تشرینی یەكەمی 2025 دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، لەسەر بریكارەكان پێویستە سەردانی بانكی جنووب ئیسلامی بكەن و پارە بخەنە سەر ڤیزە كارتەكەیان، هەروەها لەم مانگەوە لیستی بریكاری چاپ ناكرێت، بەڵكو لە ڕێگەی (واتس ئەپ یا تلیگرام) بەشێوەی فایلی pdf بۆ ئەو ژمارە تەلەفۆنە دەچێت كە پێشكەشی فەرمانگەكەیان كردبوو.
باسی لەوەش كرد، دەبێت بریكارەكان دوكان و شوێنی دابەشكردنی بەشەخۆراكیان ئامادە بكەن و خاوێنی بكەنەوە، هەروەها بەشەخۆراك بۆ ئەو بریكارە ناچێت كە پێشەكی پارە نەدات، ئەو بەشەخۆراكەی لە دوكانەكەیان ماوە، بەزووترین كات دابەشی بكەن و هاووڵاتییان ئاگادار بكەنەوە.


وەڵام بدەوه