Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ خەڵكی مەخموور هات هەواڵی خۆش بۆ خەڵكی مەخموور هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ خەڵكی مەخموور هات

بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، رێپێدانی كردنەوەی بیری ئیرتیوازی لە سنووری مەخموور دەست پێ دەكاتەوە. 

ئەمڕۆ یەكشەم 26ی ئۆكتۆبەر، سەنگەر كانەبی گەورە، رایگەیاند، لەسەر داوا و پێشنیاری جووتیارانی سنووری مەخموور و شارەدێییەكان گوێڕ و قەراج و كەندێناوە و مەلاقەرە، دوای هەوڵەكانی لقەكەمان بۆ خزمەتی جووتیارانی ئەو سنوورە بە راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بە سوپاسەوە لە بەیانیەوە هەموو رێگەپێدانێك لە چوارچێوەی یاسا و رێنوێنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی بەهەمان رێكارە یاساییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر دەرفەتی رێگەپێدانی بیری ئیرتوازی كرایەوە.

سەنگەر كانەبی گەورە دووپاتی لەوەیش كردەوە كە ئەوەیش خزمەتێكی ترە بۆ جووتیارانی سنوورەكە و خەڵكی ناوچەكە تا سوودمەند بوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه