عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: 60 هەزار خانەنشین بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
جێگری بەڕیوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕێگەی هەژماری منەوە نزیکەی 550 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین، مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، لەو ژمارەیەش 100 هەزاریان لە پارێزگای سلێمانین.
هاوکات گوتی: نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار دەچێتە ناو سیستەمی دارایی هەرێمەوە، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بانکە گەورەکان بیر لە کار و بەرهەمهێنانی زیاتر بکەنەوە و ئابووری بەرەو پێشەوە ببەن.
جەختی لەوەش کردەوە، هەژماری من پرۆژەیەکی نیشتیمانییە لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمە بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن پارەی کاش.


وەڵام بدەوه