بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت له سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زەوی سایلۆیەکی گەورە دروست دەکرێت
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ جووتیارانی سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق سایلۆیه‌كی گه‌وره لەسەر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زەوی دروست ده‌كرێت، زه‌وی و شوێنی پێویستی بۆ پڕۆژەكە ته‌رخانكراوه و له ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌توانێت زیاتر له 40 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق زه‌وییه‌كه‌ی به پیته و جووتیارانی ئه‌و سنووره ساڵانه هه‌زاران تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆ گه‌نمه‌كانیان ده‌هێننه سایلۆی هه‌ولێر و به دروستكردن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش كۆتایی به كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كانیان دێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر


وەڵام بدەوه