لەگەڵ چاندنی یەکەم نەمام لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە لایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی،نرخی زەوی و زار لە هەولێر جوڵەی تێکەوت،لەمبارەیەوە ئەحمەد خدر خاوەنی کۆمپانییا بۆ خانووبەرە ڕاگەیاند: دەستپێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بە پانی 2کیلۆمەتر کاریگەرییەکی زۆری خستۆتە سەر بازاڕی زەوی و زار،وتیشی پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو نرخی زەوی و زار لە ناوچەکانی نزیک شوێنەکە و هەولێر بە گشتی بە ڕێژەی 30%بۆ35%بەرزببێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا پڕۆژەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەولێری بردۆتەوە قۆناغێکی نوێ و لە داهاتووش زیاتر کاریگەرییە ئەرێنییەکان دەبینرێن...


وەڵام بدەوه