دوای مژدەكەی چەند رۆژی رابردووی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە رایگەیاند، ئەم پێنجشەمەیە كارەبای سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری، ئەمڕۆ پڕۆژەی رووناكی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتە واری جێبەجێ كردن.
پڕۆژەی رووناكی پڕۆژەیەكی حکومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 کاتژمێری، جیا لەوە پڕۆژەكە بووەتە هۆكاری كوژاندنەوەی موەلیدە و پاراستنی ژینگە و خەڵكی كوردستانیش پارەیەكی زۆر كەمتر بەراورد بە پێشوو دەدەن.
پێشتر مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە كەرنەڤاڵی بانگەشە بۆ لیستی 275 لە سۆران گوتی، ئێمە ویستوومانە دەستی ئاوەدانی بە هەموو ناوچەكانی كوردستان بگات، ویستوومانە بەبێ فەرق و جیاوازی هەموو كوردستان سوودمەند بێت لەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی كە پارتی داهێنەریەتی، بەڵام پێویستیمان بە پشتیوانی خەڵكە.
بەم شێوەیە ئەمڕۆ پڕۆژەی رووناکی گەیشتە نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی لە سەرانسەری کوردستان، دەستکەوتێکی گەورە بەرەو کوردستانێکی رووناکتر.


وەڵام بدەوه