مینحەی مانگانەی سەرۆکوەزیران بەسەر ڕزگاربووانی ئێزدی دابەش دەكرێت
هاوكاریی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 10بەسەر ڕزگاربووانی ئێزدی لەدەستی تیرۆر*ستانی دا*عـ.ـش دابەش دەكرێت.
بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، بڵاوی كردەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی هاوكاریی دارایی (مینحە)ی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 10 لەم شوێنانە دەبێت:
قەزای شێخان - هۆڵی لالش سێشەممە 4ی11ی2025
كۆمەڵگەی شاریا - بنكەی لالش - چوارشەممە 5ی11ی2025
ناحیەی خانكێ - هۆڵی لالش/ قەسرێزدین – پێنجشەممە 6ی11ی2025
كۆمەڵگەی دێرەبوون - هۆڵی لالش - پێنجشەممە 6ی11ی2025
له هەموو ئەو شوێنانە هاوكارییەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیان دابەش دەكرێت.


وەڵام بدەوه