رێبوار عومەر کوڕی شەهیدی یەکێتی و کادیری یەکێتی لەسنووری مەلبەندی شەشی سۆران لە روونکردنەوەیەکدا وازهێنانی خۆی رادەگەیەنێت دەلێت یەکێتی ئەندامی خۆی ناوێت.
دەقی روونکردنەوەکەی رێبوار عومەر ناسراو بە (رێبواری کیتۆ)
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
من وەکو ڕێبوار شەهید عمر عەدەکە
دوای 21 ساڵ خزمەت و کارکردن وە
شەهید بونی دایک و باوکم ئاوەرەبوون و
دەربەدەری ماڵ وێرانی و نەخوێندەواری
بۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
تا ئێستا زۆر بە دڵسۆزی و بە بوێرانە خزمەتم کرد
دوای ئەوەی تێگەشتم کەوا ئەم حیزبە منی ناوێت وە
چاو پۆشی کردن لە مافەکانم و داواکاریەکانم
بۆیە ئەمڕۆ دوایێ 21 ساڵ خزمەت بڕیارمدا
بۆ تاهەتایە لە ڕیزەکانی ئەم حیزبە بکشێمەوە
لە ئێستادا کەسێکی بێ لایەنم .
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمرۆ تاوانێکی تری یەکێتی ئاشکرابوو کە تێیدا گەنجێکی باڵەکایەتی و دانیشتووی سۆران بە دیل کـ.ـوژراوە و سووتێندراوە.


وەڵام بدەوه