وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ژمارەی سودمەندانی کارەبای24 کاتژمێری ئاشکرایکرد.
بەپێی راگەیاندراوەکە، نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا، کارەبای نیشتمانییان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ پچڕان پێدەگات.
پرۆژەی رووناکی، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمی 2024 راگەیاندرا، ئامانج لێی تا کۆتایی ساڵی 2026 دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەموو ماڵ و شوێنێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.


وەڵام بدەوه