پارتی: 10 کورسییەکەی هەولێر مسۆگەرە و بەرگری لە هەر دەنگێکمان دەکەین
بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، بەپێی سیستمی سانتلیگۆ، حیزبەکەیان 10 کورسیی پارێزگاکە مسۆگەر دەکات و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە کەمبوونەوەی کورسییەکانیان دەکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر دووپاتی کردەوە، کە بە جیاوازیی زیاتر لە پێنج هەزار دەنگ، کورسیی دەیەمی هەولێر دەبەن. ئاماژەی بەوەش داوە، "ئەم بابەتە بەهەڵە لەلایەن لایەنێکەوە بڵاو کراوەتەوە و کورسییەکی پارتیی کەم کردووەتەوە."
سەبارەت بەو وێستگانەی کە هێشتا ئەنجامەکانیان نەژمێردراون، ڕاگەیەنراوەکە ئاشکرای دەکات کە بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، تەنیا حەوت بۆ هەشت وێستگە لە هەولێر ماون و دەنگی ئەو وێستگانە بە فەرمی لەبەردەستیاندایە.
لە کۆتاییدا دووپاتییان كردووەتەوە کردووەتەوە: "بۆیە لە هەر دەنگێکی خۆمان بەتوندی بەرگری دەکەین."


وەڵام بدەوه