Kurdistan Press - هەڵبژاردن دووبارەدەکرێنەوە هەڵبژاردن دووبارەدەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵبژاردن دووبارەدەکرێنەوە

مەحمود محەمەد، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "رووداو":

لەسەردانەكەی محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە رۆژی سێ‌ شەمە دەگاتە دهۆك، بە دڵنیایی باسی پێكهێنانی حكومەتی عێراق دەكرێت و بەشێكە لەو گفتوگۆیانەی لەومەودا دەستپێدەكات.

بەداخەوە هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پارتی هەوڵی خۆیداو سەردانی هەموو لایەنەكانی كرد بۆ ئەوەی كابینەی شەرعی خۆمان پێكبهێنین.

لایەنەكان لەخەمی ئەوە نەبوون دامەزراوەكانی حكومەت و كابینەكەی پێكبهێنرێت.

دەبێت دەست بە گفتوگۆبكەینەوە، بەڵام هیچ بەرنامەیەكی دیاریكراومان دانەناوە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكان.

ئەگەر لەگەڵ یەكێتی رێكنەكەوتین ئەوسا قسەی خۆمان دەبێت.

تائێستا قسە لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە و ئومێد دەكەین نەگاتە ئەوە.

بەگوێرەی رێككەوتنێكی نەنوسراو پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد دەبێت، عەرەبەكان گلەیی ئەوە دەكەن كورد كەسایەتیەكی لێهاتوویی خۆی پێشكەش ناكات بۆ ئەو پۆستە، ئومێد دەكەین ئەمجارە ئەم گلەییە دووبارە نەبێتەوە.

پێدانی پۆستی سەرۆك كۆمار بە یەكێتی عورف نییەو بەپێی رێككەوتنێكی پێشتری نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه