Kurdistan Press - شەپۆلێکی دیکەی بەفرو باران هەرێم دەگرێتەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفرو باران هەرێم دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی دیکەی بەفرو باران هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسێکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، قۆناغی دووەمی دابارین دەستپێدەكات و لە هەندێك ناوچە 30 ملیم باران دەبارێت و لە هەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی، ڕاگەیاند: "شەپۆلی بارانبارینی قۆناغی یەكەم كە لە کاتەکانی شەوی ڕابردووەوە دەستی پێكردووە بەرەو تەواو بوون دەڕوات."

ئاشكراشی كرد: "قۆناغی دووەمی دابارین لە بەرەبەیانی یەکشەممەوە دەست پێدەکات و تاوەکوو بەرەبەیانی دووشەممە، بەردەوامی دەبێت، پێشبینی بارینی بڕێکی باش باران دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "لە قۆناغی دووەمدا پێشبینی بارینی بەفر لەو شوێنانە دەكرێت كە دوو هەزار مەتر لەسەرووی ئاستی دەریاوە بەرزن."

ئەو كەشناسە پێشبینی بارانبارین لە قۆناغی دووەم دەخاتە ڕوو دەڵێت: "بارانەكە بۆ زۆربەی ناوچەكان رێژەكەی باش دەبێت بە تایبەت بۆ ناوچە كوێستانییەكان، پێشبینی 20 ملیم بۆ 30 ملیم باران دەكرێت، بۆ گەرمیان 15 بۆ 25 ملیم و بۆ هەولێریش بەهەمان شێوە پێشبینی 15 بۆ 25 ملیم باران دەكرێت."

جەختی كردەوە، رێژەی ئەو بارانەی لە قۆناغی یەكەم لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان باریوە دڵخۆشكەرە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه