Kurdistan Press - میدیایەکانی عێراق لەسەر سەرکەوتنی پارتی هاتنە دەنگ میدیایەکانی عێراق لەسەر سەرکەوتنی پارتی هاتنە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

میدیایەکانی عێراق لەسەر سەرکەوتنی پارتی هاتنە دەنگ

دکتۆر نادر لەتیف، نووسەر و ئەکادیمیست، لەو تارێکدا کە ماڵپەڕی (صوت العراق) بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: "سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا، گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوسەنگیی هێزی سیاسیی کوردستاندا دروست دەکات."

ئەو ئەکادیمیستە هەروەها نووسیویەتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، باسی لەوەش کردووە کە "ئەمەش کورسیی گرنگ لە پەرلەمان دەبەخشێتە حزبەکە و پێگەی خۆی وەک دیارترین هێزی سیاسی پشتڕاست دەکاتەوە."

هەروەها نووسیویەتی: ”یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی تەنیا 536,161 دەنگی بەدەست هێناوە دەكاتە (24.52%) ئەمەش کەمبوونەوەی بەرچاوی جەماوەرەكەیەتی بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو نیشان دەدات.“

شکستی ستراتیژی یەکێتی

دکتۆر لەتیف، لەو وتارەدا باسی لەوە ردووە کە "ئەدای لاوازی یەکێتی گوزارشت لە شکستی ستراتیژیی دەکات کە لە پشتبەستنی بافڵ تاڵەبانی بە قسەی شەڕانگێزی و شانۆیی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا سەرچاوەی گرتووە."

بەپێی ئەو ئەکادیمیستە، "وتارەکانی تاڵەبانی بریتی بوون لە هێرشی كەسی و سووکایەتیکردن بە نەیارانی، ئەمەش وای کرد وێنەکەی لای دەنگدەران لاواز بکات و متمانەی سیاسی بە حزبەکەی کەم بکاتەوە."

هەروەها پێیوایە: "ئەم شێوازە شۆوئامێز و ئیستفزازییەی بافڵ تاڵەبانی زیانی بە متمانەی گشتی گەیاندووە."

بەهێزیی پێگەی پارتی لە دانوستان لەگەڵ بەغدا

دکتۆر لەتیف ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرکەوتنی پارتی: "پێگەیەکی بەهێزی پێدەبەخشێت لە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و هەڵوێستی خۆی لە پرسە گرنگەکانی وەک نەوت و سەرچاوە داراییەکانی هەرێم، تەرخانکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی."

هەروەها باسی لەوە کردووە: "هەولێر دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لە دانوستان لەگەڵ بەغدا بەهێزتر بکات، بەهێزیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی سیاسیی گەورە کە پێگەی لە ناوچەکەدا پتەوتر کردووە، دەیکاتە گرنگترین ئەکتەری سیاسی لەناو هەر هاوپەیمانیی داهاتوودا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه