گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: سبەی كاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ تیروپشكی ناوی حەجخوازان دەكرێت
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند: "پشت بەخودای گەورە، سبەی كاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ، تیروپشكی ناوی حەجخوازان بەڕێوە دەچێت."
ئەوەشی خستە ڕوو، كە پڕۆسەكە بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان و بە پاڵپشتیی میدیا ڕاستەوخۆ بۆ هەموو خەڵكی كوردستان دەگوازرێتەوە.


وەڵام بدەوه