Kurdistan Press - ئەو فەرامبانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە ئەو فەرامبانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو فەرامبانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ئاگادارییەكی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بڵاو كردەوە، كە پارچەزەوییان وەرگرتووە و دەڵێ: كڕین و فرۆشتن بە زەوییەكانتان دروست نییە تاوەكوو تاپۆ دەكرێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی 11ـی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "فەرمانبەرانی بەڕێز، بەبۆنەی وەرگرتنی زەویی فەرمانبەرانەوە دووبارە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین بە هیوای سوودوەرگرتن."

هەروەها دەشڵێ: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەم زەوییانە دروست نییە و دەبێتە هۆی کێشە لە داهاتوودا تاوەکوو دەبنە خاوەنی سەنەد (تاپۆ)‌ی خۆتان و ئاگادار دەکرێنەوە کە وردبینی ناوەکان لە داهاتوو دەست پێدەکات لە ئەگەری وەرگرتنی دووبارە پارچەزەوی تر ئەو فەرمانبەرە زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و تووشی سزای یاسای دەبێت."

لەمبارەیەوە، شارەوانیی بنەسڵاوە داوا لە فەرمانبەران دەكات، كە پابەند بن و "مامەڵە بەو زەوییانە نەکەن تاوەکوو دەبنە خاوەن سەنەد یاخود تاپۆی خۆتان."

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا