Kurdistan Press - کۆبوونەوەیەکی گرنگ کرا کۆبوونەوەیەکی گرنگ کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەیەکی گرنگ کرا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکومەتی 

فیدراڵ تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیری سیاسی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

هەروەها پێویستی و گرنگی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه