ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر رووسیادا سەپاندووە لە کۆتایی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت، سزاکان رێگری دەکەن وڵاتان مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە رووسییەکان بکەن، بەو هۆیەوە ئەگەر لوک ئۆیل نەوتی عێراق بەرهەمبهێنێت، عێراق ناتوانێت شایستە داراییەکانی بۆ حەواڵە بکات چونکە دووچاری سزا دەبێتەوە.
کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی کارەکانی لە کێڵگەی نەوتی (قرنە دوو) راگرت کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراقە و، بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە وەستا.
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە ناتوانن بەردەوامیی بە گرێبەستەکەیان بدەن، ناچارن عێراق بەجێبهێڵن.


وەڵام بدەوه