سەرۆك بارزانی و تەواوی ستافی بارەگای بارزانی دەنگیان بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ دا
رۆژی پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی و تەواوی ستافی بارەگای بارزانی لە ڕێگەی ئۆنڵاین دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان.
لەم ڕێگەیەشەوە، داوا لە هەموو کورد و کوردستانیەک دەکرێت لە هەر شوێنێکی جیهان بن، پێکەوە بەشداری بکەن لەم دەنگدانە کە لە ماڵپەری یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) دانراوە، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێی ئاسیا و عێراقدا یانەی وەرزشی زاخۆ وەکو یەکەم یانە بەربژێرکراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهاندا بۆ ساڵی 2025.


وەڵام بدەوه