Kurdistan Press - خێرایی ئەم شەقامە زیاد کرا خێرایی ئەم شەقامە زیاد کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خێرایی ئەم شەقامە زیاد کرا

لە هەولێر شەقامێکی دیکە خێرایی خێرایی لێخوڕینی لە 60کم کرایە 80کم لە کاتژمێرێکدا زیاد کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە خێرایی ڕێگاپێدراو لە ڕێگای سێبیران لە شەقامی 100 مەتری تا فەرماندەیی زێڕەڤانی بەرز کرایەوە لە 60کم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80کم لە کاتژمێرێکدا."

ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم بڕیارە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

شایانی باسە دوێنێش هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی ئاگادار کردەوە کە خێرایی ڕێگاپێدراو لە ڕێگای هەولێر- کەرکووک، لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەتری، لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه