هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بووه كه‌مبوونه‌وه‌ی کارەبای نیشتمانی به‌ڕێژه‌ی 80%، به‌هۆی وه‌ستانی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا. له كێڵگه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به ئه‌ركه‌كانیان، به‌ڵام سیسته‌می كێڵگه‌كه نه‌خراوه‌ته‌وه كار، چونكه كۆمپانیای دانا غاز داوای گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی كارمه‌نده‌كانی كردبوو، لێژنه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دا دڵنیایی پێداون.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه غاز و ناردنی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با پێویستی به (24) كاتژمێری دیكه هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش دۆخی كاره‌با له‌دوای ئه‌م كاته دیاریكراوه ئاسایی ده‌بێته‌وه.


وەڵام بدەوه