Kurdistan Press - سبەی سەرۆک بارزانی دەچێتە باکووری کوردستان سبەی سەرۆک بارزانی دەچێتە باکووری کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی سەرۆک بارزانی دەچێتە باکووری کوردستان

سبەی  سەرۆک بارزانی دەچێتە باکووری کوردستان

ئەمڕۆ هەینی 28ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە توێژەران و ئەکادیمیستانی ناوخۆ و دەرەوە، لە شارۆچکەی جزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان، کارەکانی چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری دەستی پێ کرد.

عەبدولڕەحیم ئالقش، سەرۆکی زانکۆی شرناخ ڕایگەیاند: بەشداریکردنی سەرۆک بارزانی لەم چالاکییە زانستی و ڕۆشنبیرییەدا، جێگەی شانازی و خۆشحاڵییەکی گەورەی ئەوانە و پێشوازییەکی گەرم لە ئامادەبوونی دەکەن لە خاک و زێدی مەلای جزیریدا. 

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکی زانکۆکە، نزیکەی 90 کەسایەتی و توێژەر لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی بەشداری لەم ڕووداوە گرنگەدا بکەن.

سیمپۆزیۆمەکە کە ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت، جگە لە میوانانی بیانی و ناوخۆی تورکیا، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و ئەکادیمیستانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیشی لەخۆ گرتووە.

 بڕیارە لەو ماوەیەدا توێژەران لە ڕێگەی پانێڵ و سیمینار و وتاری جیاوازەوە، توێژینەوەکانی خۆیان لەسەر ژیان و بەرهەم و کاریگەریی مەلای جزیری پێشکەش بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه