ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا:
"گاز گەیشتووەتە وێستگەکانی کارەبا و ئێستا 3100 مێگاوات کارەبا لەبەردەستە، تاوەکو درەنگانی شەو رێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ 4200 مێگاوات، بەمەش تەواوی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو گەڕەکانەی ئێستا لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەی رووناکیدان، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ گەڕاوەتەوە".
لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی گاز، تاوەکو درەنگانی شەو دۆخی کارەبا بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
شەوی چوارشەممە 26ـی مانگی 11، نزیک کاتژمێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، بەهۆیەوە کارەبای نیشتمانی 80% کەمیکردووە.


وەڵام بدەوه