بورهان رەشید، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، هەفتەی رابردوو سەردانی لاهور شێخ جەنگی کردووە و لەبارەی پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆیان کردووە
بە وتەی پارێزەرەکەی بۆ پەنجەرە، لاهور شێخ جەنگی پێشنیازی بۆ بەشداریکردنی لە حکومەت کردووە بەمەرجێک ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی بەدڵ بێت، ئەگەریش دانوستانەکان لەگەڵ حزبەکە باش نەبوو، با بەرەی گەل نەچێتە حکومەتەوە.
زیاتر ساڵێکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە بەڵام نەتوانراوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژیرێت و حکومەتی نوێی کوردستان پێکبهێندرێت و هێشتا یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە لە گفتوگۆکانیان بگەنە ئەنجام و لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێککەوتن بکەن.


وەڵام بدەوه