Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی نوێی لەبارەی شەپۆلە بەهێزەکەی بارانبارین لە رۆژانی داهاتوو راگەیاند.

ئەمشەو یەکشەممە 30/11/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "ئێستا هەوری بەرز و مامناوەندی باراناوی داخلی بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە و لە ئەنجامی هاتنی بڕێک شێ پێویست لە ناوچەکانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستی لە چەند کاتژمێری داهاتوو چڕبووبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان زیاتر دەبێت و ئێستا لە هەندێ ناوچه بارانبارین دەستپێکردووە و لە درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سۆران، موسڵ، کەرکووک، گەرمیان، هەڵەبجە، سلێمانی و ڕاپەڕین ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند لە هەندێ کاتدا هەیە."

ئاماژە بەوەش دراوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/11/2025، گۆڕانکاری زۆر دڵخۆشکەر لە پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕوویداوە، شەپۆلە بەهێزەکە لە سەرجەم ناوچەکان جێگیربووە و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارینی دێمی سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه