ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 8/12/2025 شەپۆلی نوێی باران بارین دەستپێبکات و تا 15/12/2025 بەردەوام دەبێت بە قۆناغی جیاجیا.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت: چاوەروانی بارانێکی زۆر باشی لێدەکرێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت زۆربەی ناوچەکانی عێراقیش لەو شەپۆلەدا بارانێکی زۆر بەخۆوە ئەبینن، دابارینەکان زیاتر بە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبن لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکەی توند و هەندێک کاتیش توندی ناجێگیریەکە کەمدەبێتەوە.


وەڵام بدەوه