Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت بریارەکە ئیمزاکرد سەرۆکی حکومەت بریارەکە ئیمزاکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت بریارەکە ئیمزاکرد

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، مەسروور  بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی لەسەر زیادكردنی پارەی وانەبێژان دا.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی كانوونی یەكەم، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سوپاس بۆ جەنابی سەرۆك وەزیران كە بڕیاری زیادكردنی پارەی وانەبێژانی دا.

 دەشڵێت، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان ڕەزامەندیی دا بە زیادكردنی كرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەك.

باس لەوەش كراوە، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاك و گرێبەستن كە لە سەرووی وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانەگوتنەوە، واتا لە سەرووی 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.

روونی كردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان حیساب دەكرێت، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی رێنوێنیی بۆ دەردەچێندرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه