Kurdistan Press - ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تووندی هاتە دەنگ دژی هێرشەکەی کۆرمۆر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تووندی هاتە دەنگ دژی هێرشەکەی کۆرمۆر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تووندی هاتە دەنگ دژی هێرشەکەی کۆرمۆر

محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ وتارێكدا له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا باسى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆرى كرد و گوتى، "ده‌بێت به‌رپرسانى ئه‌و هێرشه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و بدرێنه‌ دادگا".

ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتارێكى له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش كرد و گوتى، "عێراق به‌ بارودۆخێكى سه‌خت تێده‌په‌ڕێت تا به‌ره‌و سه‌قامگیر بگات".

دواتر گوتى، "نیگه‌رانین له‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كان له‌وانه‌ ئه‌و هێرشه‌ى به‌م دواییه‌ كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و بدرێنه‌ دادگا".

نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسى له‌وه‌یش كرد، پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق دوا ناكه‌وێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه