Kurdistan Press - پەیامی سەرۆک بارزانی گەیشتە ئەنقەرە پەیامی سەرۆک بارزانی گەیشتە ئەنقەرە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆک بارزانی گەیشتە ئەنقەرە

ئەمڕۆ شەممە، 6ی کانوونی یەکەمی 2025، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و  کۆمەڵگەی دیموکراسی لە ئیستانبوڵ، پەیامی سەرۆک بارزانی، لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، خوێندەوە.

سەرۆک بارزانی، لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە “هەردەم دیالۆگ و لێکگەیشتن باشترە لە شەڕ و ئاڵۆزی و لە گفتوگۆ و ئاشتیدا مرۆڤایەتی براوە دەبێت.” هەروەها ئاماژەی بەوە کرد “ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێ دەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەک وانە لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرن.”

سەرۆک بارزانی، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربڕی و گوتی: پڕ بە دڵ دەستخۆشی لە حکومەتی تورکیا و بەڕێز ئەردۆغان و بەڕێز ئۆجەلان دەکەم کە هەلیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و دانوستاندن رەخساندووە.

سەرۆک بارزانی، لە کۆتایی پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکات کە خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی و بەهێزکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی گەلانی ناوچەکە بکات.

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، لەلایەن دەم پارتییەوە رێکخراوە، ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە و تا سبەینێ، یەکشەممە، 7ی کانوونی یەکەم، بەردەوام دەبێت.

بەشێک لە میوانان بیانین و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتین و هەروەها ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە شێوەیەکی ئۆنلاین پەیامەکەی ئاراستەی بەشدار بووان کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا