پارێزگای هەولێر وەک ئامادەکارییەک بۆ شەپۆلە بەهێزەکەی بارانبارین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: "ئه‌مرۆ شه‌ممه 6/12/2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئامادەکاری بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوی بارانبارین كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له جێگرانی پارێزگار، قائیمقام، بەرپرسانی فه‌رمانگه خزمەتگوزارییەکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی بوون، سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوا و پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ ئەو ڕێژە بارانبارینەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە سنووری پارێزگای هەولێر ببارێت ئاماده‌بوون."
ئاماژە بەوەش کراوە: "پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌مساڵیش وه‌كوو ساڵانی پێشوو هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراو خراونه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له لایه‌ن تیمه تایبه‌ت و په‌یوه‌نداره‌كان كاری ماندوو نه‌ناسانه ئه‌نجام دراوه."
ئەوەش خراوەتە روو: "له‌میانی قسه‌كانیدا پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه، كه ئه‌و پلانه له دوو ئاستدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و كاری پێشینه‌ی ستراتیژیان له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك لێدانی پۆندو به‌نداوو رێره‌وه سروشتییه‌كان و دروستكردنی چه‌ندین ئاوه‌رۆی لووله‌یی و سه‌ندوقی، كه هه‌موو ئه‌وانه هۆكاری راسته‌وخۆبوونه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دروستبوونی لافاو له ئه‌نجامی دابارینی زۆری باران."
روونیش کراوەتەوە: "پلانی دووه‌م ئاماده‌كارییه وه‌رزییه‌كانه كه ساڵانه پلان و نه‌خشه‌ی وه‌رزی دیاری ده‌كرێ و به گوێره‌ی پێویست پلانی بۆ ده‌كێشرێ."
پارێزگای هەولێر راشی گەیاندووە: "هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بودجه‌ی یه‌ك ملیار دینار وه‌كوو فریاگوزاری بۆ فه‌رمانگه‌كان دابین كرا، تاوه‌كو له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی باران باریندا پێداویستیه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن و داواكاری و پێویستیه لۆجستیه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان رایی بكه‌ن."
هەروەها پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كه له‌ماوه‌ی رابردوو، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كۆمه‌لێك بودجه داوه‌و ئه‌و پرۆژانه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه، كه شایه‌نی باسكردن بوون و هۆكاری راسته‌وخۆ بوونه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی باران بارینی زۆر.
روونیش کراوەتەوە: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێوبه‌ری گشتیی كه‌شناسی راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی شێواز‌و رێژه‌و كاته‌كانی بارانبارینی له‌شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری خسته روو، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێ بارانێكی نه‌رم و مام ناوه‌ندی به‌رێژه‌یه‌كی باش له نێوان رۆژانی یه‌كشه‌ممه تاوه‌كوو پێنجشه‌ممه ببارێت."
شایه‌نی باسه، وەک ئامادەکاری بۆ بارانبارین، چەند رۆژێكه تیمەکانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان و پاراستینی رێگا‌و بانی هه‌ولێرو ئاودێری و ئاو‌و ئاوه‌رۆ و ژینگە پارێزی هەولێر، لە پاککردنەوەی مەجراکان و کردنەوەی مەنهۆڵەکان له گه‌ره‌ك و شه‌قامه گشتییه‌كان له كاری به‌ره‌وامدان، داواش لە هاوڵاتیان دەکرا، لەکاتی بوونی هەر کێشەو گرفتێک راستەوخۆ پەیوەندی به‌و ژمارانه‌وه بكه‌ن كه له به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه .


وەڵام بدەوه